ناسنامەی ئەو کۆچبەرانەی هەرێم ئاشکرا کرا کە لە ئیتاڵیا کەوتنە ژێر شەمەندەفەرەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ناسنامەی ئەو کۆچبەرانەی هەرێم ئاشکرا کرا کە لە ئیتاڵیا کەوتنە ژێر شەمەندەفەرەوە

ناسنامەی ئەو کۆچبەرانەی هەرێم ئاشکرا کرا کە لە ئیتاڵیا کەوتنە ژێر شەمەندەفەرەوە

پرس میدیا
دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئاشکرای کرد، ئەو دوو كۆچبەرە كوردەی  شەوی سێشەممە بەهۆی كەوتنە ژێر شەمەندەفەرەوە لە ئیتاڵیا گیانیان لەدەستدا، خەڵکی باشووری کوردستانن و دانیشتووی سنووری قەزای ڕانییە بوون.

بەپێی راگەیەندراوی دەزگای لوتكە، دوو گەنجەكە یەكێكیان ناوی بەهرۆز ئیسماعیل تەمەن 23 ساڵ دانیشتووی ناحیەی حاجی ئاوا بووە، ئەوی دیكەش ناوی ڕاستی مەحمود تەمەن 19 ساڵ دانیشتووی قەزای ڕانیە بووە، لەبەر بێكاری و دۆخی ناسەقامگیری دارایی هەرێمی كوردستان، ڕێگای كۆچیان گرتبووەبەر.

دەزگاكە ئاشكراشیكردووە، هەردوو گەنجەكە لەگەڵ ئامۆزا و هاوڕێكانیان، لە توركیاوە بە قاچاخ گەیشتوونەتە ئیتاڵیا و لەوێ بۆ ماوەی ١٤ ڕۆژ كەرەنتینە كراون، دوای ئازادكردنیان ویستوویانە بگەنە فەرەنسا، بەڵام لەكاتی پەڕینەوەیان لەسەر هێڵی ئاسنینی لیگوریا، شەمەندەفەر لێی داون و بەو هۆیەوە گیانیان لەدەستداوە.

راگەیاندراوەكە باسی لەوەشكردووە، كەسوكاری هەردوو گەنجەكە چاوەڕوانی كاروبارە یاساییەكانی دوو تەرمەكە دەكەن لەلایەن پۆلیسی ئیتاڵیاوە، لە دوای تەواوبوونی كارە یاساییەكان، تەرمەكان دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمی كوردستان. 

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©