دواپێشھات و دەرەنجامەکانی خۆپیشاندان - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دواپێشھات و دەرەنجامەکانی خۆپیشاندان

دواپێشھات و دەرەنجامەکانی خۆپیشاندان




پرس میدیا 

شاتین قەرەداخی پەیامنێری پرس میدیاسەبارەت بە دواپێشھات و دەرەنجامەکانی خۆپیشاندان لەھەرێمی کوردستان داو کاریگەرییەکانی گفتوگۆی کرد لەگەڵ بەڕێزان(ستار پاشاشارەزای ئامار و راوێژکای یاسای کارگێڕی و لامەرکەزی)و (دکتۆر ڕێبوار ئەندامی پەرلەمانی عێراق)


شاتین قەرەداخی پ١: ھۆکاری سەرھەڵدانی خۆپیشاندانەکان و زیادبونی تندوتیژییەکان بۆچی دەگەڕێتەوە.

ستار پاشا : بێدادی،بێباکی دەسەڵات،بێکاری،ناڕونی لەخەرجی و داھات،ناسەروەری یاسا،بیری تەسکی حیزبایەتی و خێڵەکی و بنەماڵەی 


شاتین قەرەداخی پ٢:ئامانج لەم خۆپیشاندانانە چیە

ستار پاشا: ئامانجی سەرەکی خۆپیشاندانەکان نان و سەروەری و شکۆی مرۆڤە ،رەخساندنی ھەلی کارەبەیەکسانی بۆ ھەموان دوور لە خزم خزمێنەو ،حیزب و دەستەو تاقمگەری 


شاتین قەرەداخی پ٣:تاچەند خۆپیشاندانەکان توانیویەتی ئامانج بپێکێت

ستار پاشا: خۆپیشاندەران مەسجێکیان ئاڕاستەی دەسەڵات و یارو نەیار کرد، ئەویش ئەوەیە کەتاسەر بێدەنگ نابین سەبرو چاوەڕوانیش سنوری ھەیە 


شاتین قەرەداخی پ٤:بۆچی ھەرکات خۆپیشاندان دەکرێت دەوترێت دەستی دەرەکی لەپشتە

ستار پاشا:ئاساییە کەدەسەڵاتداران بۆدرێژەدان بەدەسەڵاتی نارەواو ناداد پەروەرییان پەنا دەبەنە بەر ناشرینکردنی خۆپیشاندەران

شاتین قەرەداخی پ٥: پێتوایە بڵاوەپێکردنی ھێزی سەربازی بتوانێت خۆپیشاندانەکان دامرکێنێتەوە

ستار پاشا: ئەوەیان بەندە بەبەرنامەی خۆپیشاندەران و ورەو خۆڕاگری و سور بوونی پێشڕەوانیان وئەزمون و پشو درێژیان

شاتین قەرەداخی پ١:ھۆکاری سەرھەڵدانی خۆپیشاندانەکان و زیادبونی تندوتیژییەکان بۆچی دەگەڕێتەوە.


د.ڕێبوار: ماوەی چەندین ساڵە کە ھاوڵاتیان داوای مافی خۆیان دەکەن بەڵام بێباکی دەسەڵات لەبەرامبەرھاوڵاتیانی ھەرێم وایکرد کەبارو دۆخەکە خراپتر بێت بەنسبەت تندوتیژییەکانیش ھۆکاری بۆ ئەوەدەگەڕێتەوە کەبەداخەوە لەڕابردودا چەندین خۆپیشاندانی مەدەنی کراوە بەڵام دەسەلاتدارانی ھەرێم بێباکن و ئامادەی گوێگرتن نەبوون لەھاوڵاتیان کەئەمەش خەڵکی پەلکێشی تندوتیژی کرد.

شاتین قەرەداخی پ٢:ئامانج لەم خۆپیشاندانانە چیە

د.ڕێبوار: بەدڵنیاییەوە ئامانجی خۆپیشاندانەکان چاک کردنی دۆخی ئابوری ھاوڵاتیانە و بەڵام گەرەنتی ئەوەنیە کەدۆخەکە چاک ببێت ھەرئەمەشە وایکردووە کەپێشبینی خۆپیشاندانەکان وسەرھەڵدانەوەی بکرێت بەڵام ئامانجی سەرەکیان باشکردنی ژیان و گوزەرانیانە 

شاتین قەرەداخی پ٣: تاچەند خۆپیشاندانەکان توانیویەتی ئامانج بپێکێت

د.ڕێبوار : بەدڵنیایەوە ئەم خۆپیشاندانەوە نەیتوانیوە ھەموو ئامانجەکانی بپێکێت بەڵام توانی ئەوەدەر بخات بەدەسەڵات داران بڵێت کە ئێمە دەسەڵاتی ئێوەمان قبوڵ نییە ونامانەوێت بەردەوام لەدەسەڵاتدا کەبەدڵنیاییەوە ئەمەش گۆڕانکاری ھێنایە کایەوەھەرچەندە ڕەنگە گۆڕانکارییەکان ڕیشەی نەبن بەڵام ھەرگفت و گۆکردنێک لەگەڵ بەغدادە ھۆکاری دەگەڕێتەوە بۆ خۆپیشاندانەکان بەڵام جارێ دیار نییە کائامانجی خۆی تەواو دەپێکێت یاخود نا

شاتین قەرەداخی پ٤:بۆچی ھەرکات خۆپیشاندان دەکرێت دەوترێت دەستی دەرەکی لەپشتە

د.ڕێبوار: ئەوەی کەئەوترێت دەستی دەرەکی لەپشتی خۆپیشاندانەکانەوە ڕاست نییە چونکە شێوازی بەڕێوە چوونی خۆپیشاندانەکان دەری دەخات کەخۆپیشاندانەکان خۆڕسکن و ناڕەزایەتی ھاوڵاتیانە کە لەئەدای خراپی دەسەڵات ناڕازین


شاتین قەرەداخی پ٥:پێتوایە بڵاوەپێکردنی ھێزی سەربازی بتوانێت خۆپیشاندانەکان دامرکێنێتەوە

د.ڕێبوار: بونی ھێزی سەربازی ناتوانێت ڕێگربێت لە بەردەم ئەنجام نەدانی خۆپیشاندانەکان لەواڵاتێکی گەورەی وەک عێراق دا کەچەندین ملیشاو سوپای عێراق و ھێزی چەکداری تر ھەیە نەیتوانی خۆپیشاندانەکان دامرکێنێتەوە ھەر بۆیە حکومەتی ھەرێم ناچارە کەئەمجارە ھەوڵی چارەکردنی گرفتەکان بدات ئەویش بەڕێکەوتن لەگەڵ بەغدا

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©