پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی دەکات - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی دەکات

پەرلەمانی عێراق لێپرسینەوە لە وەزیری دارایی دەکات

پرس میدیا
سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر دابەزینی نرخی دینار بەرانبەر دۆلار وادەی لێپرسینەوەی لە وەزیری دارایی دیاریکرد.

بەپێی نوسراوێکی ئەمیندارێتیی پەرلەمانی عێراق کە وێنەیەکی دەست پرس میدیا کەوتووە، تێیدا   د. عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی ئاگادار کردووەتەوە کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2021 ئامادەی کۆبوونەوەیەکی پەرلەمان بێت بۆ لێپرسینەوە کردن.

لێپرسینەوەکە لەسەر داوای پەرلەمانتار یوسف کیلابی، ئەندامی لیژنەی دەستپاکی بە واژووی ١٤٥ پەرلەمانتار ئەنجام دەدرێت.

لە نووسراوەکەدا هاتووە، بەهۆی بوونی مەرجی دەستووری و یاسایی لە داواکەدا، بەپێی ماددەی "61/حەوت/جیم" لە دەستوور و ماددەی 31 لە یاسای پەرلەمانی عێراق ژمارە 13ی ساڵی 2018، پرسیارەکان و ئەو خاڵانەتان بۆ رەوانە دەکەن کە وەزیری دارایی لێپرسینەوەی لەسەر دەکرێت. 

بەپێی زانیارییەکانی پرس هەریەکە لە سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزیری دارایی و پارێزگاری بانکی ناوەندی داواکاریی بۆ پرساندنیان کۆکراوەتەوە و پێشبینی دەکرێت مانگی داهاتوو پرساندنیان ئەنجام بدرێت.



No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©