بە بیانووی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، نرخی غازی ماڵان گران دەکرێت - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

بە بیانووی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، نرخی غازی ماڵان گران دەکرێت

بە بیانووی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار، نرخی غازی ماڵان گران دەکرێت



پرس میدیا
بەرێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى ساوز کوردستان تایبەت بە دابەشکردنى غازى ماڵان رایگەیاند، لە سبەینێوە نرخى غازى ماڵان بەرز دەبێتەوە، هۆکارەکەشى بەرزبوونەوەى نرخى دۆلارە.

سامانى حاجى فایەق بەرێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى ساوزکوردستان رایگەیاند، بەپێی گرێبەستى نێوانیان لەگەڵ کۆمپانیاى داناغاز کۆمپانیاکەیان بە دۆلار غاز لە داناغا دەکڕیت و بە دینار بە هاوڵاتیانى دەفرۆشێتەوە.

وتیشى بەهۆى بەرزبووونەوەى نرخى دۆلارەوە بەرێژەى سەدا 20، حکومەتى هەرێم رێگەى پێداون بەهەمان رێژە نرخەکە بەرزبکەنەوە، بەمەش بۆ هەر بتڵێک غازى ماڵان هەزاردینار دەچێتە سەر نرخەکەی.

بەو پێیەش لە سبەینێوە نرخى هەر بتڵێک غازى ماڵان لە 7 هەزار و 500 دینارەوە دەبێتە 8 هەزار و 500 دینار, وتیشى هیچ کەمبوونەوەیەک لە برى غازدا رووینەداوە و بەهەمان بڕى پێشتر غاز دەخرێتە بازارەوە.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©