پرس میدیا
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگهیاند، ژنێکی لاو بە ناوی "سەرگوڵ حەبیبی" تەمەن 31 ساڵ، لە گوندی سورازە کە لە چەند کیلۆمەتریی شاری سنە هەڵکەوتوە، بە شێوەیەکی بێبەزەیییانە سهری بڕدرا و پارچەپارچە کرا.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لهراگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، ڕۆژی یەکشەممە 29ی مانگی رابردو، ژنێکی لاو بە ناوی "سەرگوڵ حەبیبی" تەمەن 31 ساڵ، لە گوندی سورازە کە لە چەند کیلۆمەتریی شاری سنە هەڵکەوتوە، بە پاساوی "شهرهف"، بە شێوەیەکی بێبەزەیییانە سری بڕدرا و پارچەپارچە کرا.
ئاماژهی بهوهشكردوه، سەرگوڵ حەبیبی بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی توارمەڵای سەر بە شارۆچکەی کەلاتەرزان و دانیشتوی گەڕەکی "کەمەربەندیی 25"ی شاری سنە و دایکی دو مناڵی ساوا بوە.
بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار کە بەرێکخراوەکەی ڕاگەیاندووە، "ئەو ئافرەتە ماوەیەک لەمەوبەر، بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ لاوێک لە لایەن هێزەکانی پۆلیسی گەڕەکەکەوە دەستبەسەر کرابو، بەڵام هەردوکیان پاش ڕۆژێک ئازاد کرابون".
تەرمی سەرگوڵ حەبیبی ڕۆژی دووشەممە لە گۆڕستان محەمەدیی شاری سنە و لە بێدەنگیی تەواوی ڕاگەیاندنەکان و بە بێ بە ڕێوەچونی هیچ ڕێوڕەسمێکی پرسە و سەرەخۆشی بە خاک سپێردرا.
بە پشت بەستن بە ئاماری تۆمار کراوە لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی رابردوهوه تا ئێستا، لانیکەم چوار ژن بە بیانوی "شهرهف" لە کوردستان بە دەستی بنەماڵە و کەسانی نزیکی خۆیان کوژراون.
No comments:
Post a Comment