ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٥٠ کوژرا و بریندار لە پێکدادانە چەکدارییەکاندا تۆمار کراون - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٥٠ کوژرا و بریندار لە پێکدادانە چەکدارییەکاندا تۆمار کراون

ڕۆژهەڵاتی کوردستان.. لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٥٠ کوژرا و بریندار لە پێکدادانە چەکدارییەکاندا تۆمار کراون

پرس میدیا
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان دامەزراوە ڕاپۆرتێکی دەربارەی ئاماری قوربانیانی پێکدادانە چەکدارییەکانی ڕۆژهەڵات بڵاوکردووەتەوە و ڕایگەیاندووە بە درێژایی ساڵی ٢٠٢٠، نزیکەی ٥٠ کەس گیانیان لە دەست داوە و یان بریندار بوون.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە "بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو، لەماوەی ساڵی ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٢٣ تێکهەڵچوون لە کوردستان ڕووی داوە کە ١٠ حاڵەت کەمتر بووە لە ساڵی ڕابردوو، لە ئەنجامی ئەو تێکهەڵچوونانەدا ١٧ ئەندامی سپای پاسداران، هێزی ئینتزامی و ئەندامی بەسیجی ئێران کوژراون و لە بەرانبەردا ١١ ئەندامی حیزبە کوردستانییەکان و ئەندامێکی ڕێکخستنی ئەو حیزبانە گیانیان لەدەستداوە."


بەپێی ڕاپۆرتەکە "زیاترین تێکهەڵچوون لە پارێزگای سنە تۆمار کراوە کە لە کۆی ئەو ٢٣ تێکهەڵچوونە ١٣ حاڵەتی لە پارێزگای سنە ڕووی داوە. لە پارێزگای ئورمیەش ١٠ حاڵەتی تێکهەڵچوون تۆمار کراوە."


لە کۆی ئەو تێکهەڵچوونانە پژاک و پ ک ک بەرپرسیارێتی ١٠ تێکهەڵچوونیان بە ئەستۆ گرتووە، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) و گرووپەکانی نزیک لەو حیزبە (هەڵۆکانی زاگرۆس) ٦ تێکهەڵچوونیان ئەنجام داوە.

هیچ حیزب و لایەنێک بەرپرسیارێتی ٧ تێکهەڵچوونی دیکەی بە ئەستۆ نەگرتووە، بەڵام بە پشتبەستن بە زانیارییەکانی هەنگاو ئەو ٧ تێکهەڵچوونە کە هەمووی لە ماڵپەڕی هەنگاو بڵاو کراوەتەوە لەلایەن هێزەکانی نزیک لە پژاک و حدکا ئەنجام دراون.


قوربانیانی لایەنە سیاسیەکان

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ئەنجامی ئەو ٢٣ تێکهەڵچوونەدا ١١ گریلای پژاک و پ ک ک و ئەندامی نهێنی پژاک گیانیان لە دەست داوە.

میدیاکانی نزیک لە پ ک ک و پژاک لەو ١٢ کەسە تەنیا ناسنامەی پێنج کەسیان بڵاو کردووەتەوە و بە فەرمی ڕایانگەیاندووە کە ناوەکانیان لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی هەنگاو تۆمار کراوە.

هەروەها، بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لە ساڵی ٢٠٢٠ دا لانیکەم ١٠ گریلای پژاک لە ناوچە سنوورییەکانی پارێزگای سلێمانی هەرێمی کوردسان بە هۆی بوردمانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی تورکیاوە گیانیان لە دەست داوە.


تۆپباران و هێرشی ئاسمانی

لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠دا هێزەکانی سپای پاسداران ١٦ جار بەرزاییەکانی کوردستانیان تۆپباران کرد و دوو ژاریش بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بنکەکانی حیزبەکانی ئۆپۆزێسیۆنی حکوومەتیان لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان کردە ئامانج.
لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانە هاووڵاتییەکی مەدەنی لە دیواندەرە بریندار بووە.


لە ساڵی ڕابردوودا ١٥ لاوی ڕۆژهەڵاتی لە باکوور، ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان گیانیان لە دەست داوە

بە پشتبەستن بە ئاماری هەنگاو، لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٠ دا، ١٥ گریلای خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ڕیزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان و حیزبەکانی نزیک لەو حیزبە، لە باکوور، باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان گیانیان لە دەست داوە.

پارتی کرێکارانی کوردستان گیان لە دەست دانی ئەو ١٥ گەریلایە بە فەرمی لە میدیاکانی خۆی بڵاو کردووەتەوە.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©