ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق یاسای بودجەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی پەسەند کرد.
لەوبارەوە ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری عێراق بڵاویکردەوە بەرهەم ساڵح لەمیانی پەسەندکردنی یاساکەدا ڕایگەیاندووە پەسەندکردنی یاساکە دەستپێکێکە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پاک و بێگەرد و دادپەروەر.
ھەروەھا ڕایگەیاندووە بۆ ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دەتوانێت ئامادەکاری بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان.
پەسەندکردنی یاساکە لەلایەن سەرۆک کۆمار دوای ئەوە دێت پێشتر ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر یاسای بودجەی هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمان داو بۆ پەسەندکردنی ڕەوانەی سەرۆکایەتی کۆماری کرد.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق