پرس میدیا
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و گفتوگۆکانی شاندی هەرێم لەگەڵ بەغدا و دۆخی دارایی هەرێم تاوتوێ دەكات.
كۆبوونەوەكە ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، بە سەرۆكایەتی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم ئەنجامدەدرێت.
هەروەك بڕیارە لەو كۆبوونەوەیەدا، تاوتوێی هەوڵەكان بكرێت لەبارەی دابینكردنی ڤاكسینی دژە ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی كوردستان.
كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، لەكاتێكدایە تائێستا هەرێم و بەغدا لەبارەی رادەستكردنی نەوت و ناردنی شایستە داراییەكانی هەرێم، نەگەیشتوونەتە رێككەوتنی كۆتایی.
No comments:
Post a comment