پرس میدیا
ڕاگەیاندنی ڕەگەزنامەی سلێمانی لە ئاگاداریی نامەیەکدا داوا لە هاوڵاتیان دەکات هاوکاریان بکەن لە دۆزینەوەی کەسوکاری منداڵێکی هەڵەبجەیی کە ئێستا لە بەغدا دەژیت.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، ڕاگەیاندنی ڕەگەزنامەی سلێمانی ئاگاداریی نامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا وێنەی ئەو منداڵەی هەڵەبجەی بڵاوکردووەتە کە بەدوای کەسووکارییدا دەگەڕێت.
دەقی ئاگاداریی نامەکە
ئاگاداری
ئاگاداریەک بۆ ھاوڵاتیان و ھەموو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن
تکایە ھاوکارمان بن لە بڵاو کردنەوەی ئەم وێنەیە
کە ھاوڵاتیەکی کوردە کە ساڵانێک لە شاری بغدادە دەژی
بە رەچەڵەک خەڵکی شاری ھەڵەبجەیە
ناوی : ھوکار عزیز ابراھیم احمد
موالید : ١٩٩٥
ناوی دایک : پروین سالار محمد
ئەم کەسە ئێستا لە شاری بغداد دەژی
باوک و دایکی ساڵی ( ١٩٩٤ - ١٩٩٥ ) چونتە بغداد
ئەم منداڵ بوە دایکی مردوە پاشان باوکیشی دیار نەماوە
بە تەنھا بەجێ ماوە خێرخواز بەخێوی کردوە
ئەم خانەوادەیە پێشتر لە( بنە صڵاو و قوشتەپە) لە شاری ھەوڵێر ژیاون بەڵام.
بە ئەصڵ خۆی بە ھەڵەبجەی دەزانێ وە خاوەن ھیچ بەڵگەیەکی رەسمی نیە
تکایە
ھەرکەس خۆی یا خزمی دایکی یا باوکی دەزانی یا ھەر زانیاریەکی ھەیە لەسەر کەس و کاری ئەم خێزانە
پەیوەندیمان پێوە بکات با ئەم گەنجەی لێ ئاگادار بکەینەوە بۆیە ھەر زانیاریەکی کەسەکەتان دەست کەوت
با سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەوباری شارستانی سلێمانی بکات
ڕاگەیاندنی ڕەگەزنامەی سلێمانی
No comments:
Post a Comment