بەیانی ئەمڕۆ لە شاری هەڵەبجە تەرمی دوو کەس کە نزیکی یەکترن بە کوژراویی لە ماڵێکدا دۆزرانەوە کە ئاسەواری فیشەک بە جەستەیانەوە دیارە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕووداوەکە بە پرس میدیای ڕاگەیاند، یەکێک لە کوژراوەکان تووشی کۆرۆنا بووە و لە ماڵی زاوایەکی ماوەتەوە، هاوسەرەکەی بەیانی ئەمڕۆ بۆ دەرزی لێدان سەردانی کردووە بەڵام تەرمی هەردووکیانی دۆزیوەتەوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان هەردوو کوژراوەکە بە چەکی ئێم فۆڕ تەقەیان لێکراوە، چەکەکە هی یەکێک لە کوژراوەکانە، ئێستا تەرمەکان لەلایەن پۆلیسەوە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کراون و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.
No comments:
Post a comment