پرس میدیا
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "لە مەودوا بڕیارماندا بە قەدەغەکردنی گەشتکردنی هاووڵاتیانی عێراق لە رێگەی دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی لوبنان.
بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ شەممە ٢٦ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بڵاوکراوەتەوە، تێیدا هاتووە، "قەدەغەکردنی هاتنی کەسانی بیانی لە وڵاتانی لوبنان کە لە دوای 25-12-2020 لەو وڵاتە بوون. جگە لە ئاژانس و رێکخراوەکانی UN و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتکاران و شاندە فەرمییەکان رێگە پێدراوە بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان."
لە راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆ دەشڵێت، ئەو هاووڵاتیانەی لە وڵاتی لوبنان دەگەڕێنەوە کەرەنتین دەکرێن بەپێی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.
وەزارەتی ناوخۆ ئاماژە بەوەش دەدات کە ئەو بڕیارانە لە رۆژی 26-12-2020ـەوە جێبەجێ دەکرێن و تاوەکو 15-1-2021 کاتژمێ 12:00 بەردەوام دەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق