پرس میدیا
وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاند کە لە ئاکامی تەقینەوەیەک لە کابولی پایتەخت، نۆ کەس کوژراون و ٢٠ی دیکەیش برینداربوون.
لەمبارەیەوە کەناڵی تلوع نیوز لە مەسعود ئانداربی وەزیری ناوخۆی ئەفغانستان، گواستووەتەوە کە تەقینەوەیەک لە گەڕەکێکی کابول روویداوە و لە ئاکامدا، نۆ کەس کوژراون و ٢٠ی دیکەیش برینداربوون.
پێشتر وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان رایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ یەکشەممە، تیرۆریستان ھێرشیانکردووەتە سەر هەمان گەڕەکی کابول کە ژمارەیەک منداڵ، ئافرەت و بەساڵاچوو برینداربوون.
ئاماژەی بەوەیشدابوو کە ماڵەکانی ئەو گەڕەکەی کە کراوەتە ئامانج، زیانی زۆریان بەرکەوتووە و هەروەها ئەندامێکی پەرلەمانی ئەفغانستان بە ناوی خان محەمەد ورداک برینداربووە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.
No comments:
Post a comment