سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تویتەر پەیامێکی بە زمانی کوردی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند ناوەستێت، ئایندە و كەرامەت پەیوەستن بەوەی هەموو عێراقییەك مافی خۆی بەتەواوەتی وەربگرێت.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق نووسیویەتی، "لە ڕۆژی سەركەوتن بەسەر داعش و ڕۆژی جیهانیی مافەكانی مرۆڤ، سەركەوتنی عێراقییەكان بەسەر داعش ئیرادەی ئازادیی بەرجەستەكرد."
ئاماژەی بەوەشكردووە، "شەڕی بەرگری لە ئازادییەكان لە عێراق بەردەوام دەبێت و ناوەستێت، ئایندە و كەرامەت پەیوەستن بەوەی هەموو عێراقییەك مافی خۆی بەتەواوەتی وەربگرێت."
جاڕنامەی گەردونیی مافی مرۆڤ ڕۆژی 10ی کانونی یەکەمی 1948، لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە 48 دەنگی بەڵێ لە شاری پاریسی پایتەختی فەرەنسا پەسندکرا و پاشان ئەو رۆژە وەکو رۆژی جیهانیی مافی مرۆڤ دیاریکرا.
لە ڕۆژی سەركەوتن بەسەر داعش و ڕۆژی جیهانیی مافەكانی مرۆڤ..
— Mustafa Al-Kadhimi مصطفى الكاظمي (@MAKadhimi) December 10, 2020
سەركەوتنی عێراقییەكان بەسەر داعش ئیرادەی ئازادی بەرجەستەكرد، شەڕی بەرگری لە ئازادییەكان لە عێراق بەردەوام دەبێت و ناوەستێت، ئایندە و كەرامەت پەیوەستن بەوەی هەموو عێراقییەك مافی خۆی بەتەواوەتی وەرگرێت.
No comments:
Post a comment