پرس میدیا
لە سلیمانی هێزێکی گەورەی ئەمنی و ئاسایش لە ناو سەنتەر و دەرەوەی سەنتەری پارێزگای سلێمانی بڵاوەیان پێکراوە.
پەیامنێری پرس میدیا لە سلێمانی رایگەیاند، "کەمێک پێش ئیستا هێزێکی زۆری ئەمنی و ئاسایشی کە هەڵگری چەکی قورس و گازێکی زۆری فرمێسک رێژن بە ناو سلێمانی و سەرجەم ناوچەکانی شار بڵاوەیان پێکراوە، هەروەها خۆپیشاندانەکان تا دێت فراوانتر دەبێت و گرژی و ئاڵۆزی دروستبووە".
ئەمەش لەکاتێکدایە خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیداری گەرمیان و راپەرین و چەند قەزا و ناحییەیەک دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەبوونی مووچە و خزمەتگوزاری دەستی پێکردووە.
No comments:
Post a comment