پرس میدیا
بڕیاره رۆژی دووشه‌ممه ئەو شاندەی حكومه‌تی هه‌رێم كه له‌به‌غدا بوون، بۆ ڕوونکردنەوەی ئەنجامی گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا سه‌ردانی په‌رله‌مان بكه‌ن.
هیڤیدار ئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی بە میدیای حیزبەکەی وتووە، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا شاندەکەی هه‌رێم ئامانج و هه‌نگاوه‌كانی گفتوگۆکانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ په‌رله‌مان روونده‌كه‌نه‌وه و پاشانیش سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و ئه‌ندامانی لیژنه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌توانن پێشنیا رو سه‌رنجه‌كانیان بگه‌یه‌ننه شاندەکەی هه‌رێمی كوردستان.
هاوکات زیاد جەبار سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند تاوەکو ئێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان هەرێم و بەغدا نەکراوە و ئەوەی کراوە ڕێککەوتن نییە و تەنها لە بودجەی ساڵی 2021دا هەیە و ئەوەش پێویستی بە پەسەندکردن هەیە لە پەرلەمانی عێراق و ئەگەریشی هەیە گۆڕانکاری تێدابکرێت، یاخود پەسەند نەکرێت."
شاندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت له دوو هه‌فته‌ی رابردوودا سه‌ردانی به‌غدای كرد و چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسان و لایەنە سیاسییەکانی عێراق ئەنجامدا.
لەدوای کۆتایی هاتنی کۆبوونەوەکان و گەڕانەوەی شاندەکە بۆ هەرێم، قوباد تاڵه‌بانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "له‌باره‌ی بودجه‌وه له‌گه‌ڵ به‌غدا رێككه‌وتووین."
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق