پێنجوێن.. خۆپیشاندەران ماڵێكی دیکەیان لەبری ماڵی قایمقام سووتاند - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

پێنجوێن.. خۆپیشاندەران ماڵێكی دیکەیان لەبری ماڵی قایمقام سووتاند

پێنجوێن.. خۆپیشاندەران ماڵێكی دیکەیان لەبری ماڵی قایمقام سووتاند


پرس میدیا
شەوی ڕابردوو لە قەزای پێنجوێن خۆپیشاندەرانی قەزاکە ماڵێکی دیکەیان لە بری ماڵی قایمقامی پێنجوێن سووتاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ زانا ڕەحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن رایگەیاند لە خۆپیشاندانەكانی شەوی رابردووی قەزەكەدا، خۆپیشاندەران چوونەتە سەر ماڵێك و سووتاندویانە بەو پێیەی كە ماڵی قائیمقام بێت، بەڵام ئەو خانووە كەسی تێدا نیشتەجێ نییە و حكومەتی هەرێم بۆ ئەو كەسانەی دروستكردووە كە دەبنە قائیمقام، بەڵام ماوەیەكە كەسی تێدا نیشتەجێ نییە.

زانا رەحمان وتیشی خانووەكە زۆركات بۆ كۆبوونەوەی ئیداری بەكارهێنراوە، یاخود هەندێك جار بەڕێوەبەری ناحیەی ناڵپارێز كە هاتووەتە قەزاكە لەوێ ماوەتەوە، ئەگەر نا شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی نەبووە.

شەوی ڕابردوو پێنجوێن خۆپیشاندانی توند و فراوانی بەخۆیەوە بینی، خۆپیشاندانەكان تا کاتژمێر 1:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەردەوام بوون.

قائیمقامی قەزای پێنجوێن ئەوەشی روونكردەوە، بەهۆی خۆپیشاندانەكانی دوێنێ پێنج كەس برینداربوون و كەسێكی تریش كوژراوە.

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©