پرس میدیا
بڕیار وایە سێشەممەی داهاتوو هەر سێ لایەنی سەرەکی پێکهێنەری حکوومەتی هەرێم لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی نێوانیان بەڕێوەبچێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ شاندی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆبوونەوە و لە ڕاگەیەندراوێکدا رایانگەیاندووە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان لایەنە پێکهێنەرەکانی حکوومەت بەڕێوەدەچێت.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە هەردوولا پشتگیریی خۆیان بۆ دانووستاندن لەبارەی یاسای کورتهێنانی بودجە و وەرگرتنی قەرز بۆ دابینکردنی مووچەی هاوڵاتیان و خۆئامادەکردن بۆ پرسی یاسای بودجەی ٢٠٢١دەربڕیوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە کە هەردوو لا کۆک بوون کە زەمینەسازی بۆ کۆبوونەوەی سێقۆڵی بکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی ڕابردوو بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرای کردبوو بەمزوانە کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوانیان ئەنجام دەدرێت و داوایان کردووە سەرۆکایەتی هەرێم ببێتە شوێنی کۆبوونەوەی هەرسێ لایەنەکە.
No comments:
Post a Comment