پرس میدیا
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، "چاککردنی یەخەی کراسەکەم لەلایەن سەرۆک کۆماری تورکیاوە بە واتای دۆستایەتیمان دێت".
موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەبارەت بە چاککردنی یەخەی کراسەکەی لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا لەم سەردانەی دوایی بۆ تورکیا ئاماژەی بەوەکرد، "سەرۆک ئەردۆغان دۆستی دێرینمە و دۆستی دێرینیش کراس چاک بکات بۆ هاوڕێی خۆی، هیج کێشەیەکی تێدا نابینم، بۆ کەس باسی ئەوە ناکات لە سەردانەکەدا دڵنیاییان پێداین تورکیا بڕی ٥ ملیار دۆلار قەرز دەداتە عێراق".
ئەمەش دوای ئەوەدێت کازمی لەم سەردانی دواییدا بۆ تورکیا کاتێک لە ئۆتۆمبێل دادەبەزێت ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا یەخەی کراسەکەی بۆ چاک دەکات، ئەمەش دەنگدانەوەی چیاوازی بەدوای خۆیدا لە تۆڕە کۆمەلایەتییەکاندا هێنا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق