ئێران.. لەسەر پردێک ئاڵای ئیسرائیل و نووسراوی "سوپاس مۆساد" هەڵواسرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئێران.. لەسەر پردێک ئاڵای ئیسرائیل و نووسراوی "سوپاس مۆساد" هەڵواسرا

ئێران.. لەسەر پردێک ئاڵای ئیسرائیل و نووسراوی "سوپاس مۆساد" هەڵواسرا

پرس میدیا
هەڵواسرانی ئاڵای ئیسرائیل و نووسراوی "سوپاس مۆساد" لەسەر پردێکی تارانی پایتەختی ئێران، کاردانەوەی درووستکردووە.

بەگوێرەی ئەو گرتانەی ئێرانییەکان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویان کردوونەتەوە، لەسەر پردێکی رۆژئاوای تاران، ئاڵای ئیسرائیل هەڵواسراوە و لە تەنیشتیشیەوە بە زمانی ئینگلیزی نووسراوە "سوپاس مۆساد".

ئەم کارە لە کاتێکدایە کە کەمتر لە دوو هەفتە لەمەوبەر زانای ئەتۆمی ئێران، موحسین فەخریزادە تیرۆر کرا.

تا ئێستاش بەرپرسانی حکوومەتی تاران، هیچ روونکردنەوەیەکیان لەو بارەیەوە نەداوە.

رۆژی ٢٧ی تشرینی دووەمی رابردوو، زانای ئەتۆمی ئێران، موحسین فەخریزادە لە شارۆچکەی ئابسەرد سەربە پارێزگای تاران لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا تیرۆر کرا.

بەرپرسانی ئێران، پەنجەی تۆمەتیان بۆ ئیسرائیل درێژ کرد، کاتێکیش لە بارەی رووداوەکەوە پرسیار لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو کرا، ناوبراو هیچ روونکردنەوەیەکی نەدا و تەنها گوتی: "رۆژانێکی ئاڵۆز چاوەڕێمانن".

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©