پرس میدیا
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ دووەم رۆژ لەسەر یەک دابەزینی نوێی تۆمار کرد و لە خوار ٤٨ دۆلارەوە فرۆشرا.
بەپێی داتاکانی بۆرسەی جیهانی، نرخی هەربەرمیلێک بەیانی ئەمڕۆ بە ٤٧ دۆلار و ٤٢ سەنت فرۆشراوە کەئەوەش لە چاو دوو ڕۆژی ڕابردوو نزیکەی دۆلارێک لە نرخەکەی لەدەستداوە.
هاوکات نەوتی سووکی تەکساسیش بە ٤٤ دۆلار و ٢٣ سەنت فرۆشرا و ئاماژەکانیش بەو ئاڕاستەی کە نرخەکەی زیاتر دابەزێت بەوپێیەی تا ئێستا وڵاتانی بەرهەمهێنی نەوت لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان نەگەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی.
No comments:
Post a Comment