پرس میدیا
نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە کە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتی مستەفا کازمی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی سازکردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، مستەفا کازمی جەختیکردووەتەوە کە پێویستە سەرجەم وەزیرەکان ھەرچی ھەوڵ و توانایان ھەیە لە پێناو خزمەتکردنی دانیشتوانی پارێزگای زیقار بیخەنەگەڕ.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەنەکراوە حکوومەتی عێراق نیازی ئەوەی هەبێت ٣٢٠ ملیار دیناری مووچەخۆرانی هەرێم ڕەوانە بکات.
لە بەشێکی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "دەبێت سەرجەم وەزیرەکان ھەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ ئەوەی داواکارییە راوەکانی خەڵکی زیقار جێبەجێ بکەن بە تایبەتیش ئەوەی پەیوەستە بە بوارەکانی تەندروستیی، خزمەتگوزاری، کشتوکاڵ، پیشەسازی و بنیانتانی ژێرخان".
باس لەوەشکراوە سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی رایگەیاندووە کە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان پێویستی بە پاڵپشتیکردن ھەیە و وتی: "گرنگە سەرجەم وەزارەتەکان، پێدوایستییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان بە ئامانجی سەرخستنی کارەکانی، دابین بکەن".
No comments:
Post a Comment