ئایا ڕێکەوتن کراوە یان نا ؟ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئایا ڕێکەوتن کراوە یان نا ؟

ئایا ڕێکەوتن کراوە یان نا ؟

پرس میدیا
ئەحمەدی حاجی ڕەشید
لە عورفی دبلۆماسیدا هەموو دوو لایەنێک چ دەوڵەت بن یان دووکەس یان دوو ئۆرگانی دوو پارتی جیاواز تەنانەت لەناو خودی یەک ئۆرگانیشدا ئەگەر ڕێکەوتن بکرێت دەبێت لە بنچینەدا گرفت و کێمەکێشێک هەبێت و بۆ ئەوەی لەسەری ڕێک بکەون . 

گرفت و کێشەکانی ئێستای نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ زۆر دیارو ئاشکران کە خۆیان لە : ١- ڕادەستکردنی داهاتی نەوتی . ٢-رادەستکردنی داەاتی نانەوتی ۳_ژمارەی فەرمانبەران . ٤_ژمارەی پێشمەرگە . ٥_ ئیدارەدانی کێڵگە نەوتی . ٦_دەروازە سنوریەکان . 
لەبەرانبەردا داخوازیەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان :
۱_ شایستەدارایەکان .
۲_پشکی بوجەی حاکمە کە خۆی لە (پیتاکی خۆراک و بڕی دەرمانی پێویست و تەرخانکراو بۆ سوتەمەنی وێستگەکان دەبینێتەوە) . 
۲_ ڕێژەی دانیشتوان . 
۳_پشکی پەرەپێدانی پارێزگاکان ٤_شایستەی گەنمی جوتیاران.
سروشتی ڕێکەوتن وا دەخوازێت لەکۆتایدا هەردوو لا ئەو ڕێکەوتنە بۆ جەماوەری هەردولا ئاشکرا دەکەن بۆ ئەم مەبەستانە : 
۱_ مافی هەرلایەک بەسەر ئەوی ترەوە چەندە و چییە . 
۲_ لەکاتی جێبەجێنەکردنی بڕگەی ڕێکەوتنەکە کەمتەر خەم دەست نیشان بکرێت . 
۳_ پلەبەندی ڕێکەوتنەکە چۆنە . 
یاخود لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەگەری هاوبەشدا ڕێکەوتنەکە باس دەکەن کە وێنە ڤیدیۆیەکە دبێتە بەڵگەنامە بۆ گەڕانەوە بۆی لەکاتی دروست بوونی نیزاعدا .
ئەم ڕێکەوتنەی ئێستا کە شاندی هەرێم بەتاک لایەنە ڕایگەیاند بەندەکانی چیبوون . 
ئەگەر دەڵێن ئەوەی لە پرۆژەیاسای بوجەدا هاتوە لەسەری ڕێکەوتوین بۆ دڵنیایتان ئەو دەقانە زۆربەی لە پرۆژەیاساکانی ساڵەکانی ۲٠۱٥ دا هاتوون هیچیشی لێ سەوز نەبوە. 
ئەگەر ڕێکەوتوون : 
ئایاژمارەی موچەخۆرانتان لە یاساکە جێگیر کرد ؟
ژمارەی پێشمەرگەتان جێگیر کرد ؟
ئیدارەدانی خاڵە گومرگیەکان چۆن دەبێت ؟
گرفتی گرێبەستە نەوتیەکانتان چۆن چارەسەر کرد ؟ 
ئەی چیتان کرد بۆ شایستە داراییەکانی گەنمی جوتیاران خۆ ئەوانەش خەڵکی ئەم وڵاتەن بایەکجاریش بێت بیرتان بێت کە لە ۲٠۱٤،۲٠۱٥ ،۲٠۱٦ ، ۲٠۲٠ پارەی گەنمە فرۆشراوەکەیان وەرنەگرتوە؟
ئایا بۆ ڕێژەی دانیشتوان چۆنتان جێگیر کرد لەکاتیکدا لە پرۆژەیەدا لە ڕاپۆرتی وەزارەتی پلان داناندا هاتوە کە ڕێژەی دانیشتوان ۱۳،۹۲۷٪ کە دڵنیام کەستان نەتانخوێندوەتەوە . 
لەهەمووی گرنگتر لەدانوستاندا بریتیە لە سەقفی زەمەنی :
چیتان داناوە بۆ ئەو بابەتە
ئایا داوای تەرەفی سێهەمتان کرد بۆ ناوبژیوانی چونکە متمانەتان بەبرانبەر نیەو متمانەشتان لەدەست داوە.
بەڕاستی ئەوەی گوێی لەکۆنگرە ڕۆژنامە نوسیەکەی جێگری سەرۆکی حکومەت بێت :
دەزانێت و تێدەگات نەڕێکەوتن کراوە و نەلەپەرلەمانیشدا ئەو بڕگانەی بوجە تێدەپەڕن بەو شێوەی کەهاتوە.
تەنها هەردولا حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ حەلی کێشەکەیان پێنەکراوە و بە پەرلەمانیان سپاردوە

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©