باليۆزى ئەمريكا لە بەغدا دەنگۆى كەمكردنەوەى ژمارەى ديپلۆماتکارەكانى باڵيۆزخانەكەى بە شێوەيەكى كاتى پشتڕاستكردەوە و رايگەياند،كاريگەرى لەسەر كارەكانيان نابێت و لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن.
ماتيۆ تويلەر باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغدا پەيامێكى ڤيديۆيى دەربارەى كەمكردنەوەى ژمارەى كارمەندانى باڵيۆزخانەكەيان بەهۆى بەرزبوونەوەى گرژييەكان لەگەڵ ئێران بڵاوكردەوە.
تويلەر لە پەيامەكەيدا وتى: "چەند هاوڕێیەکی عێراقى، پەيوەندييان پێوەكردم دەربارەى دەنگۆكانى كەمكردنەوە و كشانەوەى كارمەندانى باڵيۆزخانەى ئەمريكا لە عێراق، پێم وتن كە باڵيۆزخانە بەردەوامى بە كارە ئاساييەكانى خۆى دەدات، ئەمەش، بە پاڵپشتى ديپلۆماتە ئەمريكييەكان و راوێژكارە سەربازييە ئەمريكييەكان كە مەشق بە سوپاى عێراق دەكەن بەردەوامى پێدەدەن".
تويلەر، ئاماژەى بەوەش كردووە كە خاوەنى پەيوەندييەكى گرنگن لەگەڵ عێراق و دەڵێت: "كەمكردنەوەى كارمەندەكانمان، كاريگەرى لەسەر كارەكانمان لێرەدا نابێت".
No comments:
Post a comment