پرس میدیا
وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژەی چاکبوونەوە بە کۆرۆنا لە عێراق %٩٠ی تێپەڕاندووە و ڕێژەی توشبوون و گیانلەدەستدانیش بەکۆرۆنا بەرێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لەراگەیەنراوێکدا ئەوەی خستەڕوو، رێژەی تۆمارکردنی حاڵەتی توشبوون بە کۆرۆنا بۆ %٣ دابەزیوە لەسەرجەمی ئەو پشکنینانەی کە بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدەدرێن و لەئێستاشدا بەبەراورد بە مانگی ڕابردوو رێژەی ئەنجامدانی پشکنینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ١٠ هێندە زیادی کردووە.
لەراگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، هەنگاوێکی باش لەڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنادا گیراوەتەبەر و داواش لە هاوڵاتیان دەکات، بەردەوام بن لە گرتنەبەری ڕێگاکانی خۆپارێزی دژ بەڤایرۆسی کۆرۆنا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق