پرس میدیا
به‌هۆی نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتنی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی له ئیسرائیل له‌سه‌ر بوودجه‌ی ٢٠٢٠، بڕیار درا جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له‌و وڵاته ئه‌نجام بدرێت.
به‌هۆی تێنه‌په‌ڕاندنی بوودجه‌ی ٢٠٢٠ی حكوومه‌تی هاوپه‌یمانی كه له‌نێوان پارتی لیكود به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهۆ و هاوپه‌یمانی شین-سپی به سه‌ركردایه‌تی وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل، بێنی گانتز؛ له كاتی خۆیدا له په‌رله‌مان، بۆ جارێكی دیكه ئه‌و وڵاته به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته هه‌نگاو ده‌نێت.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئه‌مڕۆ بوودجه‌ی ٢٠٢٠ نه‌خرایه ده‌نگدانه‌وه به‌پێی یاسا په‌رله‌مان هه‌ڵوه‌شایه‌وه و پێویسته هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت.
به‌مه‌یش چواره‌مین هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له ماوه‌ی دوو ساڵدا ئه‌نجام ده‌درێت. چاوه‌ڕوان ده‌كرێت حكوومه‌تی ناتانیاهۆ بڕیار بدات كه مانگی ئاداری ساڵی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت.
به‌پێی یاسا ئه‌گه‌ر تا ٢٣ی كانوونی یه‌كه‌م بوودجه‌ی ساڵانه له‌و وڵاته له په‌رله‌مان تێنه‌په‌ڕێندرێت، به ناچاری ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجام بدرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق