بڕیاره سبه‌ینێ شاندی دانوستانكاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به‌سه‌رۆكایه‌تیی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت سه‌ردانی په‌رله‌مانی كوردستان بكه‌ن و ئه‌نجامی گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق بۆ په‌رله‌مان بخه‌نه‌روو.
راگه‌یاندنی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه هه‌ریه‌ك له‌وه‌زیری دارایی و كاروباری ئابووری، وه‌زیری پلاندانان و وه‌زیری هه‌رێم بۆ كاروباری دانوستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی و سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سكرتێری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و به‌دواداچوون به‌شداری شانده‌كه‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن.
كۆبوونه‌وه‌كه له‌كاتژمێر 11ی پێشنیوه‌ڕۆی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان و لیژنه‌كانی دارایی و كاروباری ئابووری، كاروباری یاسایی، وزه‌و سامانه سروشتییه‌كان ده‌بێت.
No comments:
Post a Comment