نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دیارییکرا - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دیارییکرا

نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی سلێمانی دیارییکرا


پرس میدیا
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ قائیمقامیەتی سلێمانی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکانی دیارییکرد و بڕەکەی بە پێنج هەزار و ٥٠٠ دینار بۆ هەر ئەمپێڕێک دیارییکردووە.

دەقی ڕاگەیەندراوی قائیمقامیەتی سلێمانی

گۆڕانكاری له‌ به‌رنامه‌ی مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان دەکرێت
له‌ سلێمانی نرخی کارەبای موەلیدە بۆ مانگی 11 دیاریکرا
نرخی ئەمپێرێ کارەبای موەلیدە ئەھلییەکان له‌ سلێمانی بۆ مانگی 11 (تشینی دووه‌م) له‌ نێوان ( لە نێوان 5 هه‌زار و "500" دینار بۆ "7" هه‌زار دینار دەبێت و بەرنامەی کارەبای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی بۆ مانگی دوانزه‌ (كانوونی یه‌كه‌م) له كاتژمێر 12ی نیوه‌ڕۆ بۆ (1)ی شه‌و ده‌بێت‌ له‌ و ماوه‌یه‌دا ھەرکاتێک کارەبای نشیمانی کوژایەوە مۆلیده‌ ئه‌هلییه‌كان کارەبا دابین دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2 تشرینی دووه‌م 2020 لیژنەی دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئەھلییەکان کۆبوەوە، بۆ دیاریکردنی نرخی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان بۆ مانگی (11) , دوای هه‌ڵسه‌نگاندن به‌پێی كاتژمێره‌كانی كاركردنیان, نرخی ئەمپێرێک لە نێوان 5 هه‌زار و "500" دینار بۆ "7" هه‌زار دینار دەبێت، به‌ڵام به‌هۆی سوتان محه‌ویله‌به‌كی وێستگه‌ی 132 كه‌ی ڤی باشور له‌ سلێمانی" موه‌لیده‌ی هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌ له‌ باشوری سلێمانی موه‌لیده‌ ئه‌هلی زیاتر كاری كردوه‌ له‌به‌رئه‌وه‌‌ نرخی مۆلیده‌ له‌و گه‌ڕه‌كانه‌ زیاتر ده‌بێت بەوپێیەش نرخی ئەمپێڕێک کارەبا لە گەڕەکێک بۆ گەڕەکێکی تر جیاواز دەبێت.

سەبارەت بەبەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی یانزە تشرینی (دووەم) ھەرکاتێک کارەبای نیشتمانی کوژایەوە پێویستە موەلیدە ئەھلییەکان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین بکەن، لەکۆبونەوەکەشدا ئەو خاڵە دوپاتکرایەوە کە پێویستە دوای کوژانەوەی کارەبای نشتیمانی (١٠) خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار روبەڕوی سزایی یاسایی دەکرێتەوە.
راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©