پرس میدیا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی رایگه‌یاند، له دوێنێوه 26 كه‌سی دیكه به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌زار و 855 توشبوی نوێ تۆماركراون كه 102 له سلێمانی، 78 له هه‌ولێر، 56 توشبوشیان له دهۆك بون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، له‌ئه‌نجامی ئه‌و پشكنینانه‌ی ئه‌نجامدراون، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا هه‌زار و 855 توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، كۆی توشبوانی ڤایرۆسه‌كه‌ش گه‌یشتوه‌ته 560 هه‌زار و 622 توشبو.
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا له 102 له سلێمانی توشبو، له‌هه‌ولێر 78 توشبو، له دهۆك 56 توشبو تۆماركراون، هه‌روه‌ها له سلێمانی چوار كه‌س، له هه‌ولێر دو كه‌س، له‌دهۆكیش دو گیانیانله‌ده‌ستداوه، له‌به‌رامبه‌ریشدا له سلێمانی 47 كه‌س، له هه‌ولێر 103 كه‌س، له‌دهۆك 237 كه‌س هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 26 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیانله‌ده‌ستداوه، به‌وه‌ش كۆی گشتی گیانله‌ده‌ستدان گه‌یشتوه‌ته 12 هه‌زار و 387 كه‌س.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه، هه‌ر له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، هه‌زارو 909 توشبو كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌ته‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان جێهێشتوه، كۆی گشتی چاكبوانیش بۆ 489 هه‌زار و 772 كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه كه ده‌كاته رێژه‌ی 84.4%ی كۆی توشبوان.
No comments:
Post a comment