پرس میدیا
نوێترین راپرسی ئیسرائیل ئاماژە بەوە دەکات کە پارتەکەی سەرۆکوەزیران، بێنیامین ناتانیاهو (لیکود) بەردەوام لە پاشەکشێدایە.
بەگوێرەی راپرسییەک کە لەلایەن رادیۆی "103FM" ئەنجامدراوە، پێشبینی دەکرێت، پارتی لیکود کە لەئێستادا، ٣٥ کورسی لە پەرلەمان (کنێست) هەیە، ژمارەی کورسییەکانی بۆ ٢٥ کورسی کەم بکات.
لە بەرامبەردا گیدۆن سەعار کە لە ماوەی رابردوودا لە پارتی لیکود جیابووەوە و پارتی ئومێدی نوێی دامەزراند، ژمارەی لایەنگرانی بەردەوام لە هەڵکشاندایە.
پێشبینی دەکرێت پارتی ئومێدی نوێ، ٢٢ کورسی لە پەرلەمان بەدەستبهێنێت و ببێتە دووەم گەورە پارتی ئیسرائیل.
بەگوێرەی راپرسییەکە، جیاوازی دەنگەکانی نێوان ناتانیاهو و سەعار بەردەوام لە کەمبوونەوەدایە.
بڕیارە لە مانگی ئاداری ٢٠٢١دا، هەڵبژاردنی پێشوەخت لە ئیسرائیل ئەنجامبدرێت، هەروەها پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەت لە کۆی ١٢٠ ئەندامی پەرلەمانی ئیسرائیل پێویستی بە پشتگیری ٦١ پەرلەمانتار هەیە.
No comments:
Post a comment