ئێران جەنگی پاراستنی هەولێر لەلایەن قاسمی سولەیمانی کردووەتە فیلم - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئێران جەنگی پاراستنی هەولێر لەلایەن قاسمی سولەیمانی کردووەتە فیلم

ئێران جەنگی پاراستنی هەولێر لەلایەن قاسمی سولەیمانی کردووەتە فیلم



پرس میدیا
لەگەڵ نزیكبوونەوە لە ساڵیادی كوژرانی قاسم سلێمانی، ڕاگەیاندنی ئێران فیلمێكی ئەنیمەیشن بڵاوكردەوە دەربارەی بەشداریی‌و هاوكاریی قاسم سلێمانی لە پاراستنی هەولێر لە دەست تیرۆریستانی داعش. 

فیلمەكە 18 خولەكەو لە میدیای فەرمی ئێران بڵاوكراوەتەوە، تێیدا باس لە هەماهەنگیی‌و هاوكاریی قاسم سلێمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران دەكات لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كاتێك داوایان لێ كردووە، هاوكارییان بكات لە پاراستنی هەولێری پایتەخت لە دەست تیرۆریستانی داعش كاتێك ساڵی 2014 پەلاماریاندا.

لە فیلمەكەدا پەیوەندی تەلەفۆنیی مەسعود بارزانی سەرۆكی ئەوكاتی هەرێمی كوردستان بە قاسم سلێمانییەوە باسکراوە، فیلمەكە ئەوە دەخاتەڕوو ئەو پەیوەندییە دوای ئەوە بووە "وڵاتانی دیكە ئامادە نەبوون هاوكاریی بارزانی بكەن" لە پاراستنی هەولێر دژی داعش.

"تا ئەوەی كاك مەسعود پەیوەندیی بە ئێرانەوە كرد، كاك مەسعود لەگەڵ حاجی قاسم قسەی كرد. حاجی قاسم وتی: بەیانی زوو لەوێم. كاك مەسعود وتی: حاجی قاسم سبەینێ درەنگە. داعش گەیشتووەتە دەروازەكانی هەولێر. حاجی قاسم وتی: ئەمشەو شارەكە بپارێزە. سبەی دوای نوێژی بەیانی لەوێم" فیلمەكە پەیوەندییەكەی نێوان بارزانی‌و قاسم سلێمانی بەم شێوەیە گێڕاوەتەوە.

لە فیلمەکەدا باسلەوە کراوە، بەرەبەیان سێ هێلیکۆپتەر لە ئێرانەوه گەیشتنە فڕۆکەخانەی هەولێر. هێلیکۆپتەری یەکەم قاسم سولەیمانی و ٧٠ڕاوێژکاری سەربازیی ئێرانی هەڵگرتبوو. هێلیکۆپتەری دووەم، هێزە خۆبەخشەکانی هەڵگرتبوو. هێلیکۆپتەری سێیەمیش چەندین جۆر ئامێریتێدا بوو.

وا دەردەکەوێت بەشێک لە زانیارییەکانی ناو فیلمەکە لە زاری بەرپرس یان فەرماندەیەکی سەربازیی هەرێمەوە دەگوازرێتەوە، تێیدا ھاتووە: یەکەمین جار کە حاجی قاسمم لە نزیکەوە بینی، نەفەس لە سینەمدا وەستا. من مرۆڤێکی شەرمن نیم، بەڵام کاتێک هەواڵی پرسیم وماندوونەبنی کرد، زمانم لە گۆ کەوت

تا ئێوارەی ئەو ڕۆژەیش، هێزەکانی دژەتیرۆری یەکێتیی نیشتمانی بە فەرماندەیی مەلا بەختیار گەیشتن.

فەرماندەیی سەرجەم هێزەکان بە حاجی قاسم سپێردرابوو.

بەر لە هاتنی حاجی قاسم، داعش گەیشتبووە دەروازەکانی هەولێر، بەڵام دوای هاتنی ئەو، بە کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر توانیمان پاشەکشە بەداعش بکەین بۆ ٣٠ کیلۆمەتر لە دەرەوەی هەولێر.

هاوكاری‌و هەماهەنگی ئێران‌و قاسم سلێمانی بۆ هەرێمی كوردستان بەتایبەت لە پاراستنی هەولێر دژی داعش، لەلایەن بەرپرسانی هەرێمەوە دانی پێدا نراوەو بە فەرمیی سوپاسی ئەو وڵاتەیان كردووە، بەدەر لە هەولێر، ئێران لە چەند ناوچەیەكی دیكەی هەرێمی كوردستانیش هاوكاریی پێشمەرگەی كردووە لە دژی داعش كاتێك ئەو ڕێكخراوە تیرۆریستییە پەلاماری هەرێمی دا.

قاسم سلێمانی سەرەتای هەفتەی داهاتوو(3-1) یەكەم ساڵیادی كوژرانیەتی لەلایەن ئەمەریكاوە لە شاری بەغداد، ئەو پەیوەندییەكی بەهێزی لەگەڵ سەركردەكانی هەرێمی كوردستان هەبوو.



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©