پرس میدیا
عه‌دنان عوسمان، سكرتێری جڤاتی نیشتیماتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند، ئه‌گه‌رچی بڕیاربو شاندێكی سیاسی هاوكات له‌گه‌ڵ شاندی حكومی سه‌ردانی به‌غدا بكات، به‌ڵام ئێستا پێویست به‌سه‌ردانی سیاسی ناكات و نیه‌ته‌كان رون نین.
عه‌دنان عوسمان له‌تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی، "له‌كۆبونه‌وه‌ی سێ قۆڵی، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه شاندێكی باڵای بڕیاربه‌ده‌ستی سیاسی ـ حكومی سه‌ردانی به‌غدا بكات و هه‌وڵی رێكه‌وتن بدات، كه‌چی هه‌مان شاندی جاران (كه ماندوبونیان جێی ته‌قدیره) نێردرایه‌وه به‌غدا به‌بێ شانده سیاسیه‌كه".
No comments:
Post a comment