پرس میدیا
دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند شەش چەکداری داعش لەچیای قەرەچۆغ لە سنووری قەزای مەخموور کوژراون.
لە راگەیەنراوێکدا دەزگای دژەتیرۆری عێراق بڵاویکردەوە کە پشت بەستن بە زانیارییەکانی ھەواڵگریی، ھێزەکانیان ئۆپەراسیۆنێکیان بۆسەر ئەشکەوتێک لە لە چیای قەرەچۆغ لە قەزای مەخموور ئەنجامداوە کە شەش چەکداری داعش خۆیان تیایدا حەشاداربوو.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە دوای نیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە ٣١ی تشرینی دووەم ئەنجامدرابوو، شەڕ و پێکدادان لەنێوان ھێزەکانی دژەتیرۆر و شەش چەکدارەکەی داعش روویداوە و لە ئاکامدا، سێ لەو چەکدارانە کوژراون و سێیەکەی دیکەیش دوای ئەوەی ھەوڵی ھەڵاتنیاندابوو لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش بۆردومانکراون و سەرجەمیان کوژراون.
لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەشکراوە کە لە میانی شەڕ و پێکدادانەکەدا، سەربازێکی ھێزەکانی دژەتیرۆر بە سووکی برینداربووە.
No comments:
Post a comment