پرس میدیا
بەهۆی دوستبوونی خۆپیشاندان و ناڕەزایی لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان، هەردوو کارەبای نیشتمانی و مۆلیدە لە بەشێکی شاری هەولێر و سلێمانی و تەواوی قەزای سەیدسادق کوژێنرایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی فراوانبوونی خۆپیشاندانەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی گەرمیان و راپەرین و چەند قەزا و ناحییەیەک، کارەبای نیشتمانی مۆلیدە لە بەشێکی شاری هەولێر و سلێمانی و تەواوی قەزای سەیدسادق کوژێنراوەتەوە، هەروەها تا دێت خۆپیشاندانەکان فراوانتر دەبن.
ماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندان و ناڕەزایی دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەبوونی مووچە و خزمەتگوزاری خۆپیشاندان دەستی پێکرووە.
No comments:
Post a comment