کچێکی دانیشتووی هەولێر لەلایەن قەشەیەکەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کچێکی دانیشتووی هەولێر لەلایەن قەشەیەکەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر

کچێکی دانیشتووی هەولێر لەلایەن قەشەیەکەوە دەستدرێژی کراوەتە سەر



پرس میدیا
كچێكی مەسیحی دانیشتووی هەولێر بەناوی جوان ئۆغنایە ئاشکرای دەکات  لەلایەن قەشەیەكەوە دەستدرێژی سێكسی كراوەتەسەر، بەڵام تائێستا ئەو كەسە سزا نەدراوە. دەشڵێت:" بەهۆی ئەو بابەتەوە كەسایەتی شكێندراوەو بووەتە جێی تانەو تەشەری هاوڵاتیان." 

جوان دەڵێت، ماوەی پێنج ساڵ لە بواری تەندروستی دەرونیدا كاریكردووە و سێ ساڵیشە لەسەر پاراستنی منداڵان كاردەكات و گرنگیش دەدات بە كەیسی ئەو منداڵانەی لە كاتی شەڕی داعشدا دەستدرێژیان كراوەتەسەر.

جوان ئۆغنایە، كەئێستاش لەعەینكاوە نیشتەجێیە، لەتۆمارێكی ڤیدیۆییدا چیرۆكی دەستدرێژیكردنە سەری دەگێڕێتەوەو دەڵێت، كاتێك منداڵ بووە و تەمەنی ١١ ساڵ بووە لە رێورەسمێكی ئاینیدا، قەشەیەك جیای كردووەتەوە و دەستدرێژی كردووەتە سەر و ووشەی وروژێنەری بەرامبەر بەكارهێناوە.

دەشڵێت، بەهۆی ئەوەی تەمەنی منداڵ بووە، ئاگادار نەبووە لەوەی رووبەڕووی چی بووەتەوە، بەڵام دوای ئەوەی كە گەورەبووەو بە حوكمە كارەكەی تێگەیشتووە ئەوەی بەرامبەری كراوە، دەستدرێژی سێكسی بووە.

جوان ئۆغنایە باسی لەوەشكردووە، "بڕیارمدا دوای ماوەیەك بە خێزانەكەم بڵێم، ئەوەش توشی شۆكیكردن و پێش دوو ساڵ سكاڵایەكم لەدادگای كڵێسا لەسەر قەشەكە تۆماركرد، بەڵام لەدانیشتنی رووبەڕووبوونەوەدا قەشەكە تەواوی تۆمەتەكانی رەتكردەوەو هەڕەشەی خۆكوشتنی كرد."

جوان دەڵێت، بەڵێننامەیەكمان پڕكردەوە كە نهێنی ئەو دۆسێیە پارێزراو بێت و ئاشكرا نەكرێت، بەڵام قەشەكە پابەند نەبوو بە نهێنی دادگا و یاسای كڵێسا و وردەكاری دۆسیەكەی بڵاوكردەوە، ئێستا هەموان لە عەینكاوە ناسنامەی من و وردەكاری كەیسەكەم دەزانن، بێجگە لەوە من و خێزانەكەم رووبەڕووی چەندین هەڕەشە بووینەتەوە لەلایەن دەسەڵاتدانی سیاسی و كۆمەڵایەتییەوە بۆ ئەوەی دەست لەم دۆسێیە هەڵبگرین."

جوان ئاماژە بەوەشدەكات، بەهۆی بێدەنگی كڵێساو نەبوونی هەڵوێستێكی ئاشكرا لەسەر ئەو دۆسێیە، بڕیاریداوە ئەو ڤیدیۆیە تۆمار بكات و دۆسێكەی بباتە دەرەوەی عیراق و لە ڤاتیكان سكاڵا تۆمار بكات



ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©