پرس میدیا
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق رایگەیاند، لە شاری سلێمانی بکوژانی کاندیدێکی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانیان لە بەغدا کوشتووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، دوای بەدواداچوون لە رووداوی کوشتنی پارێزەر عەبدولمونعیم رەشید سەلمانی، لە گەڕەکی زانکۆ لە شاری بەغدا، كە یەكێك بوو لە کاندیدەکانی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی پەرلەمانی عێراق، هێزەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان لە هەرێمی كوردستان، لە ماوەی 72 كاژێردا هەردوو بكوژەكەیان لە شاری سلێمانى دەستگیركرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو چەكەی لە ئەنجامدانی تاوانەكە بەكاریان هێناوە دەستیان بەسەردا گیراوە، هەربۆیە هەردوو بكوژەكە وتەیان لێ وەرگیراوە و بۆ گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سزادانیان رەوانەی دادگا كراون.
ئەمە لەکاتێکدایە یەكشەممەی رابردوو ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ تەرمی عەبدولمونعیم رەشید سەلمانی لەناو باخچەی ماڵەکەی لە گەڕەکی زانکۆی شاری بەغدا دۆزرایەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق