ھەپەگە: لە حەفتەنین شەش سەربازی توركیا كوژران - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ھەپەگە: لە حەفتەنین شەش سەربازی توركیا كوژران

ھەپەگە: لە حەفتەنین شەش سەربازی توركیا كوژران


پرس میدیا
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی ھێزەكانی پاراستنی گەل (ھەپەگە) ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاكی هێزەكانیان لە گردی كۆردینەی ھەرێمی حەفتەنین شەش سەربازی توركیا كوژراون.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ هەپەگە ڕاگەیەندراوێكی‌ بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، ھێزەكانیان لە چوارچێوەی ھەنگاوی شۆڕشگێرانەی جەنگی حەفتەنیندا، لە مەیدانی بەكتۆریا لە دوو قوڵەوە لەسەر گردی كۆردینە، چالاكیان لە دژی سوپای توركیا ئەنجامدا.

بەپێی راگەیەنراوەكە، لە قوڵێكەوە مۆڵگەیەكی سوپای توركیا كرایە ئامانج و خاپوركرا و چوار سەرباز كوژران و لە قوڵی دووەمەوە دوو سەربازی دیكە كوژران و مۆڵگەیەكیتریش كرایە ئامانج بەڵام دیار نیە چەند كوژراویان لێكەوتەوە.

ھەپەگە ئاشكراشی كردووە، لەو چالاكیەدا چەكێكی جۆری A4 و دوو مۆڵگە بە تەواوی خاپۆركران و شەش سەربازیش كوژران.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©