پرس میدیا
لەگەڵ ئەوەی بڕیاریی ئازادکردنی تەواوی دەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی سلێمانی لە میدیاکانی یەکێتتیەوە بڵاوکرایەوە بەڵام بەپێی زانیارییەکانی پرس میدیا ژمارەیەک لە مامۆستا دەستگیرکراوەکان ئازاد نەکراون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە پرس میدیای ڕاگەیاند، هەریەکە لە دڵشاد بابانی، ئەردەڵان شێخ فاتح ،هاوژین عەبدوڵلا ،عادل حەسەن مامۆستا سەردار، مامۆستا مادیح، مامۆستا سامان، مامۆستا رێبوار مەجید، تەها ئەحمەد، مامۆستا یەعقوب و مامۆستا تاهر مامۆستا سادق ئازاد نەکراون.
سەرچاوەکە بە پرس میدیای وت، زۆربەی ئەوانەی هێشتا ئازاد نەکراون ئەندامانی ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازیین و لە رێکخەرانی خۆپیشاندانەکانن.
ئەمە لە کاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتی پەیامێکی بۆ پشتیوانی خۆپیشاندەران بڵاوکردەوە و دوای پەیامەکەی هاوسەرۆکی یەکێتی هەواڵی ئازادکردنی تەواوی دەستگیرکراوەکان لە میدیاکانی یەکێتییەوە بڵاوکرایەوە.
No comments:
Post a Comment