وەزارەتى تەندروستيى عێراق ئامارى 24 کاتژمێرى رابردووى تایبەت بە کۆرۆناى بڵاوکردەوە و بەپێى ئامارەکە، 9 توشبوو گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە هەزار کەسیى دیکەش تووشى کۆرۆنا بوون.
بەپێی ئامارەکە لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە سەرانسەرى عێراق هەزار و 13 توشبوی نوێى کۆرۆنا تۆمارکراون و لە بەرامبەردا هەزار و 487 توشبو چاکبوونەتەوە و رێژەی چاکبوونەوە گەیشتووەتە 90% ئەوە بەپێى ئامارى وەزارەتى تەندروستيى عێراق.
هەر بەپێى ئامارەکە، لە 24 کاتژمێری رابردوودا 9 توشبو گیانیان لەدەستداوە و لەو ژمارەیەش 3 حاڵەتیان لە هەرێمی کوردستانن.
No comments:
Post a comment