ئەوانەی لە بەریتانیاوە دەگەڕێنەوە دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

ئەوانەی لە بەریتانیاوە دەگەڕێنەوە دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە

ئەوانەی لە بەریتانیاوە دەگەڕێنەوە دەخرێنە ژێر چاودێرییەوە

پرس میدیا
ئەمڕۆ دووشەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند رێکاری تەندروستی نوێ بەرانبەر بەو کەسانەی لە بەریتانیاوە دەگەڕێنەوە دەگیرێتە بەر.

لەوبارەوە سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی ھەرێمی کوردستان، نووسراوێکی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەربە وەزارەت کردووە لەبارەی چاودێریکردنی ئەو کەسانەی کە لە بەریتانیا سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن.

لە نووسراوەکەدا ھاتووە ''بۆ ئامادەکاری و گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ ھەر ئەگەرێکی سەرھەڵدانی نەوەیەکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە ئێستا لە بەریتانیا راگەیەندراوە، بۆ ئەم مەبەستە پێتان ر‌ادەگەیەنین کە کەوا پێویستە بەوردی چاودێری ھەموو ئەو گەشتیار و کەسانە بکەن کە راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە بەریتانیا دەگەڕێنەوە ھەرێمی کوردستان لە رێگای دەروازە سنوورییەکان و کاری پێویست ئەنجام بدەن بە تۆمارکردن و چاودێریکردنی رەوشی تەندروستییان''.

هەروەها هاتووە "چاودێری رەوشی تەندروستیی گەشتیاران بکرێت و دواتر لە رێکاری نوێتر سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەربە وەزارەتی تەندروستی ئاگادار دەکرێنەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە ڤایرۆسێکی نوێی کۆرۆنا لە بەریتانیا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەورووپی بڵاوبووەتەوە و بەپێی لێدوانی بەرپرسانی تەندروستیی جیهانی ڤایرۆسەکە زۆر بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە.
 

No comments:

Post a Comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact Form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©