پرس میدیا
دوای ئەوەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری تەواوی بۆ ھەڵبژاردنەکانی عێراق کرد بەیاننامەیەکی بڵاو کردەوەوە کەخۆی لەچەندین خاڵدا دەبینێتەوە لەوانەش
1 ــ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە 2/1/2021 تاوەکو 2/2/2021 .
2 ــ زیادکردنی ناوی لەدایکبووانی (2001 , 2002 , 2003) بۆ تۆماری دەنگدەران.
3 ــ دستپێکردنی ڕاهێنان بەکارمەندانی تایبەتی خۆی بۆ نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدان.
4 ــ کۆمسیۆن لە گفتوگۆدایە لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای (ئەندرا) ی ئیسپانی و (میرۆ)ی کۆری، سەبارەت بە نمونەی ئەو کەل و پەل و ئامێرانەی کە پێشنیارکراون بۆ بەکارهێنانیان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بە ئامادەبوونی نوێنەرانی UN و تیمەکانی IT.
5 ــ کۆمسیۆن لەگەڵ لێژنەی یاسایی پەرلەمان لە گفتوگۆدایە سەبارەت بە تۆماری بایۆمەتری و دابەشکردنی کارتی ئەلیکترۆنی بایۆمەتری دەنگدەران و قۆناغی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران.
6 ــ کۆمسیۆن بەردەوامە لە پرۆسەی تۆمارکردنی حیزب و قەوارەسیاسییەکان و پێدانی مۆڵەتی دامەزراندن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق