دوایین زانیاری سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

دوایین زانیاری سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ

دوایین زانیاری سەبارەت بە قەدەغەی هاتووچۆ

پرس میدیا

پاش ئەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوبوویەوە، بەشێک لە وڵاتانی جیهان بەتایبەتی بەریتانیا قەدەغەی هاتووچۆی راگەیاند، لیژنەی باڵای تەندروستی عێراقیش دەڵێت هیج بریارێک نییە بۆ سەپاندنەوەی قەدەغەی هاتووچۆ لە عێراق.

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ئەندامی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عیراق لە لێدوانێکی میدیاییدا رایگەیاند، "پاش ئەوەی جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا سەری هەڵداوە، هیج بریارێک نییە بۆ ئەوەی قەدەغەی هاتووچۆ بسەپێنرێتەوە لە عێراق، دەوامی خوێندنگە و زانکۆکان وەک خۆی ئاسایی دەبێت و گۆڕانکاری بەسەردا نایەت، ئەوەش بە رەچاوکردنی دۆخی هاوڵاتیانی عێراقە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "سەرەڕای ئەوەی یەکەم حاڵەتی ڤایرۆسە نوێکە لە بەغدا تۆمارکراوە، بەڵام بە رەچاوکردنی دۆخی دارایی هاوڵاتیان قەدەغەی هاتووچۆ ناسەپێنرێت، بەڵام ئەگەر هاوڵاتیان پابەندی رێنماییەکان نەبن، ئەوان عێراق دەگەرێتەوە بۆ مانگی دوو".

No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©