پرس میدیا
نەتەوە یەکگرتووەکان و ئه‌مه‌ریكا و ئەوروپاش به‌و ئاراستەیە كار ده‌كه‌ن کە چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستانیش ده‌ڵێت، ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت كه گوشار بخه‌نه‌سه‌ر به‌غدا تا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
هۆشیار سیوه‌یلی، به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان بە میدیای فەرمیی حزبەکەی ڕاگەیاند، پشتیوانیی هاوپه‌یمانان و ئه‌مه‌ریكا له چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا ڕوون و ئاشكرایه و چه‌ندین جار دووپاتی ئه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه هه‌م كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كه ئاماده‌ی هاوكاریی كوردستانن.
وتیشى، نەتەوە یەکگرتووەکان و ئه‌مه‌ریكا و ئەوروپاش به‌و ئاراستەیە كار ده‌كه‌ن کە چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا بكه‌ن و ئێستا ئه‌وانیش بۆیان ڕوون بووه‌ته‌وه کە به‌غدا پێداگری ده‌كات و وه‌ك پێویست ئاماده نییه بێته پێشه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌تایبه‌ت بودجه‌ی كوردستان و ناردنی شایسته‌ی دارایی بۆ كوردستان، ئاگادارین ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت كه گوشار بخه‌نه‌سه‌ر به‌غدا تا گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن له‌گه‌ڵ كوردستان.
ماوه‌ى زیاتر له مانگێكه شاندى دانوستاندكارى هه‌رێم له گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ به‌غداد، بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر موچه و پشكى هه‌رێم له بودجه‌ى ساڵى 2021ى عێراق، به‌ڵام تائێستا نه‌گه‌یشتونه‌ته ڕێككه‌وتنى كۆتاى.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق