پرس میدیا
پەرلەمانتارانی گرووپی ١٥ی پەرلەمانی عێراق ڕاگەیەندراوێکیان دەربارەی خۆپیشاندانەکانی ئەمڕۆی هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایانگەیاند شتیوانیی تەواوی خۆپیشاندەرانی هەرێم دەکەن.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
راگەیەندراوێک لە پەرلەمانتارانی گروپی ۱٥ ی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە.
ئێمە پشتیوانی تەواوی خۆپیشاندەرانی هەرێم دەکەین و دەنگیان دەگەیەنینە هەمو ناوەندە سیاسیی و دبلۆماسیی و ئیعلامیەکانی دونیا.
وەک پەرلەمانتارانی گروپی پانزە پشتیوانیی تەواوی خۆپیشاندەرانی هەرێم دەکەین و دەنگمان دەخەینە پاڵ داوا رەواکانیان.
بەردەوامی سیاسەتی تاڵانی داهاتەکانی هەرێم و درێژەدان بە شێوازە شکست خواردوەکانی حوکمڕانی وایکردوە کە چیتر خەڵکی کوردستان لە توانایدا نەمێنێ تەحەمولی ئەو هەمو بەدکاریی و گەندەڵیی و تاڵانییە بکا.
لە بەرنامەی کاری دانیشتنەکانی داهاتوی پەرلەمانی عێراق و لیژنە پەیوەندیدارەکانیدا هەمو هەوڵێک بۆ جێکەوتنی داوای خۆپیشاندەرانی هەرێم دەخەینە گەڕ.
بە هێزە ئەمنیەکانی هەرێمیش دەڵێین پێویستە لەبری پەلاماردانی خۆپیشاندەران ئەرکی نیشتیمانیی خۆتان جێبەجێ بکەن و ژیان و سەلامەتی خۆپیشاندەران بپارێزن.
۲ ی دێسەمبەری ۲٠۲٠
No comments:
Post a Comment