پرس میدیا
هاوپەیمانی نەسر لە بەیاننامەیەکدا ئیدانەی سەرکووتکردنی خۆپیشاندەران و میدیاکانی کوردستانی دەکات داوا دەکات بە خێرایی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران وەڵام بدرێنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ هاوپەیمانی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق بەیاننامەیەکی دەربارەی خۆپیشاندانەکانی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.
لە بەشێکی بەیاننامەکەدا هاوپەیمانی نەسر پشتیوانی لە داوا ڕەواکانی هاوڵاتیانی کوردستان دەکات بۆ ژیانێکی ئازاد و سەربەرزانە، لەوانە پاراستنی مووچە و بنەماکانی بژێوی خەڵک.
لە راگەیانراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "هاوپەیمانی نەسر پێی وایە کە بەدیهێنانی داخوازییەکانی خەڵک دەکەوێتە ژێر باری ئیدارەیەکی نیشتیمانی کاریگەر و دادپەروەرانە و دینامیکی کە توانای وەڵامدانەوە داواکارییەکانی حوکمڕانی هەبێت.
No comments:
Post a comment