پرس میدیا
جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوایەک ئاراستەی حکومەتی هەرێم دەکات و دەڵێت “بە زووترین کات ئەو دوو پەیامنێرە عێراقییە ئازاد بکەن”.
حەسەن کەعبی جێگری یەکەمی محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، “ئەو دوو رۆژنامەنووسەی کەناڵی عێراقییە کە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی دەستگیرکراون کارێکی نایاساییە و دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرپرسیارانە ئازادیان بکات”.
ئەمەش دوای ئەوەدێت لە خۆپیشاندانەکانی چەند رۆژەی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک هاوڵاتی و مامۆستا و چالاکوانی مەدەنیی و رۆژنامەنووس دەستگیرکراون.
No comments:
Post a comment