پرس میدیا
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی داهاتوو شاندێکی پەرلەمان كه پێكهاتووه له نوێنه‌رانی زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كان بۆ پشتیوانیکردن لە شاندی دانوستانکاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، دەچێتە بەغدا.
هێمن هەورامی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند "ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان زۆر به گرنگی ده‌زانین جگه له شاندی حكوومه‌ت بۆ به‌غدا، پێویست ده‌كات بۆ پشتیوانیکردنی سیاسیی و په‌رله‌مانیی، شاندێكی په‌رله‌مان سه‌ردانی به‌غدا بكات، بۆیه بڕیارمانداوه هه‌فته‌ی داهاتوو، شاندێكی باڵای په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی به‌غدا گفتوگۆ بكات و روانگه‌ی په‌رله‌مان له باره‌ی پشتیوانیکردنی حكوومه‌تی هه‌رێم بخاته‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بگه‌ین به رێككه‌وتنێك و پشكی هه‌رێم له بوودجه‌ی ٢٠٢١ جێگیر بكرێت".
هێمن هەورامی وتیشی: "دووپاتیده‌كه‌ینه‌وه، شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم شاندی تایبه‌تمه‌ندە به گفتوگۆ، به‌ڵام پێویستییان به پشتیوانیی په‌رله‌مان و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌یه و هه‌فته‌ی داهاتوو، شاندێكی باڵای په‌رله‌مان كه پێكهاتووه له نوێنه‌رانی زۆرینه‌ی فراكسیۆنه‌كان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات".
هەروەها وتی"چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بكرێت و بزانین ئه‌وان چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ره‌شنووسی پڕۆژه‌یاسای بوودجەی٢٠٢١ ده‌كه‌ن و بزانین چۆن تێده‌په‌ڕێت و گرنگ ئه‌وه‌یه بگاته په‌رله‌مان و له‌وێ پێویستی به پشتیوانییه‌كی سیاسیی گرنگ هه‌یه".
هێمن هەورامی لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا دەربارەی هەماهەنگی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمان گوتی: "دوێنێ سێ وه‌زیر له په‌رله‌مان بوون و ئه‌مڕۆ دوو وه‌زیر له كۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌كانی ئێمه ئاماده ده‌بن، هه‌ر كاتێك په‌رله‌مان و حكوومه‌ت به پێویستمان زانیبێت وه‌زیره‌كان سه‌ردانی په‌رله‌مانیان كردووه".
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی نێوان پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان-ه‌وه رایگەیاند "هه‌ر جۆره دانیشتن و لێكتێگه‌یشتنی لایه‌نه سیاسییه‌كان كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌ر دۆزی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێت و هه‌رێمی كوردستان له قه‌یرانێكی قووڵی داراییدایه و ناكرێت به ناكۆكی سیاسیی و قه‌یرانی سیاسیی، مه‌ینه‌تی خه‌ڵك زیاتر بكرێت".
No comments:
Post a Comment