جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان بە پرس میدیای وت، وەزیری دارایی پێی وتووە ناوەڕاستی مانگی داهاتوو مووچە دابەش دەکەن، ئەگەر ئەوە سەر بگرێت گۆڕانکارییەکی گەورەیە لەسیستمی دابەشکردنی مووچەدا.
هیڤیدارئەحمەد پەرلەمانتاری پارتی لەلێدوانێکدا بە پرس میدیای وت، لە کۆبوونەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان وەزیری دارایی ئەو زانیاریانەی پێداوە.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی جەختی لەوەکردەوە کە رێککەوتن لە نێوان هەرێم و بەغدا ئەنجامدراوە و تەنها ئەوەی ماوەی لە پەرلەمانی عێراق پەسەند بکرێت.
هەروەها باسی لەوەشکرد، حکوومەتی هەرێم ئامادەیی خۆی نیشانداوە کە پابەندی ئەو ڕێککەوتنە بێت لەگەڵ حکوومەتی عێراق ئەنجامیداوە.
No comments:
Post a Comment