بەیانی ئەمرۆ سێشەممە ١٥ی کانوونی دووەمی٢٠٢٠، فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە ئەنقەرە و لەلایەن هاوتا تورکییەکەیەوە پێشوازی کراوە.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، وەزیری دەرەوە بۆ ئامادەکاری سەردانەکەی کازمی سەردانی تورکیای کردووە کە بڕیار وایە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.
سەردانەکەی کازمی بۆ چەند پرسێکی تایبەت بە نێوان هەردوو وڵاتە کە لە ماوەی ڕابردوو گرژییان تێکەوتبوو، بەپێی زانیاریی میدیاکان پرسی نەوتی هەرێم و دۆسیەی ئەمنی ناوچە سنوورییەکان تەوەری سەرەکی گفتوگۆکان دەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق