پرس میدیا
خێرایی با لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان زیاد دەکات و پلەکانی گەرماش نزمدەبنەوە، وشکە سەرما دەست پێدەکات و ئاسمانی شارەکانی هەرێم خۆرەتاو و ساماڵ دەبن.
بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی کەشناسی، لە ئەمڕۆوە خێرایی با لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی پارێزگای سلێمانی زیاد دەکات و پلەکانی گەرما دوو بۆ سێ پلە روو لە دابەزین دەکەن و وشکە سەرما دەست پێدەکات، ئەگەری باران بارین لاوازە و ئاسمانی شارەکانی هەرێم خۆرەتاو و ساماڵ دەبن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە درەنگانی شەو تا بەرەبەیان لە هەندێک ناوچە پلەکانی گەرما زۆر دادەبەزن بەشێوەیەک بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی دادەبەزن.
No comments:
Post a comment