کردنەوەی دەروازەی بەدیل بۆ ئیبراهیم خەلیل تەوەرێکی گفتوگۆکانی شاندی عێراق و تورکیا بوو - پرس میدیا

إعلان فوق المشاركات

کردنەوەی دەروازەی بەدیل بۆ ئیبراهیم خەلیل تەوەرێکی گفتوگۆکانی شاندی عێراق و تورکیا بوو

کردنەوەی دەروازەی بەدیل بۆ ئیبراهیم خەلیل تەوەرێکی گفتوگۆکانی شاندی عێراق و تورکیا بوو

پرس میدیا
مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری وەزیری دەرەوەی تورکیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی هاوبەش لەگەڵ فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقییەکەی رایگەیاند، هەردوولایان باسیان لە کردنەوەی دەروازەی سنووریی کۆراڤا کردووە.

دەروازەکە عێراق و تورکیا ڕاستەوخۆ بەیەکەوە دەبەستێتەوە و دەکەوێتە ١٢ کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژئاوای ئیبراهیم خەلیلەوە, بەکردنەوەی ئەو دەروازەیە ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیا پێویستی بەهەرێمی کوردستان نامێنێت.

مەولود چاوش ئۆغلۆ وەزیری دەرەوەی تورکیا وتیشی لەکۆبوونەوەکاندا هەڵسەنگاندنمان بۆ ئەو بابەتە کرد لەوەی دەبێت چی بکەین بۆ کردنەوەی دەروازەی کۆراڤا ئۆڤاکۆی و پێشابوور.

باسکردن لە کردنەوەی دەروازەی سنووریی کۆراڤا دەگەڕێتەوە بۆ دوای رووداوەکانی ریفراندۆمە شکستخواردووەکەی مەسعود بارزانی.

وەزیری دەرەوەی تورکیا وتی، ئێستا ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق گەیشتووەتە 17 ملیار دۆلار، بەڵام ئەوان مەبەستیانە بیگەیێننە 20 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا. 


No comments:

Post a comment

بابەتی پەیوەندی دار

إعلان اسفل المشاركات

ماڵپەڕی پرس میدیا

بەشە سەرەکیەکان

دواین هەواڵ

Contact form

Name

Email *

Message *

پرس میدیا - Prs Media

پرس ، دامە زراوەیەکی میدیایی پیشەیی ئازادە دەبێتە بڵند گۆ و ئاوێنەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازە نەبیستراو و نەبینراوەکان کلتور و فەرهەنگ و هــونــەری نــیـشـتـمـانیـی دەپـارێـزێـت و خـــەمـــی هـەمـیـشەی چەسپاندنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پێکەوە ژیان دەبێت ، پرس میدیا مەبەستیەتی نـەوەی ئـێسـتـاو داهـاتـوی نـیـشـتـمان بە ئاگابێت لـەسـەرجــەم پـرس و پـێشهاتەکانی دەوروبەری دەیەوێت بەزمانێکی بابەتیانە ئەو نەوەیە بدوێنێت

2019 - PRSMEDIA.NET / ALL RIGHT RESERVED ©